٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٢ - ٢١:٠١
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری قامیشلی

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی کرد لە قامیشلیی سوریا.

 سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە گەڕەکی "ئەلقوتلی" لە شاری قامیشلیی سووریا و برینداربوونی هاووڵاتییەکیان بڵاو کردەوە.

بە وتەی شایەتحاڵان دەنگی تەقینەوەیە لە ناوچە جیاجیاکانی شاری قامیشلی بیستراوە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووه .

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە ھێرشی بەرفراوانی ئەو تاقمە تیرۆریستییانەی کە لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی داکۆکییان لێ دەکرا، دەستی پێکرد.

342/